هێڵەکانی ئینتەرنێت لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان رادەگیرێت

لڤین:
وهزارهتى گواستنهوهو گهیاندن رایگەیاند، بۆ ڕێگریكردن لە شێوازەكانی غش (قۆپیە)كردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی، تا وادهى كۆتاییهاتنى تاقیكردنهوهكان، ڕۆژانه سهرجهم هێڵهكانى ئینتهرنێت ڕادهگیرێن.
وهزیرى گواستنهوه و گەیاندن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندنو نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاری گەیاندن لەدیوانی وەزارەت كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا و نە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە “جهختكراوهتهوه لهسهر ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەزمونەكانی ئەمساڵدا”.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە راگرتنی هێڵەکانی ئینتەر نێت “بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕێگریكردن لەدیاردەكانو شێوازەكانی غش (قۆپیە)كردن لەئەزمونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی 12ی ئامادەیی كە بڕیارە لە25ى 7ى 2021 بەڕێوەبچێت”.