هێڵی ئاسنینی به‌غدا و موسڵ دەخرێتەوە کار

لڤین:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕوونکردنەوەی لە بارەی خستنەوەکاری هێڵی ئاسنینی به‌غدا و موسڵ-دا و ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا ده‌ستیان به‌هه‌نگاوه‌كان كردووه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی هێڵەکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەیخەنەوە کار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێڵی ئاسنینی سه‌روه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ڕوونکردنەوەی لە بارەی خستنەوەکاری هێڵی ئاسنینی به‌غدا و موسڵ-دا رایگه‌یاند، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌یان سەرقاڵی چاككردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین به‌مه‌به‌ستی دووباره ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌ی لەنێوان شاری به‌غدا و موسڵ و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی ١٢ی ئەم مانگە به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی هێڵه‌كه، كۆمپانیاكه‌یان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ئاماده‌كردووه له‌به‌غداوه بۆ موسڵ بڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێڵی ئاسنین، ئاماژەی بەوەشکردوە، هێڵه‌كانی ئاسن زیانیان زۆر بەرکەوتووە و پێویستیان به خه‌رجی و هه‌وڵی زۆر گه‌وره و ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌میان بخرێنه‌وه‌گه‌ڕ.