لەوەڵامی مەلا بەختیاردا لە پێناو ڕاستی دا

لڤین: عەلی حەمە ساڵح
ململانێکانی ئێستای ناو یەکێتی هیچ پەیوەندییان بە کاک نەوشیروانەوە نییە و هەمو خۆهەڵواسین یان کێشەهەڵواسینێک بە کاک نەوشیروان و دروستبونی گۆڕان بۆ بەلارێدا بردنی رای گشتییە.
لاھور شێخ جەنگی، ئاڵای شۆڕشی وەک خەنجەری ژەھراوی ناساندوە. مەلا بەختیار وەڵامێکی بۆ بەڕێزیان نوسیوە، بەڵام لەبری وەڵام و ڕەخنە بۆ کاک لاھور ھاتوە پەلاماری نەوشیروان مستەفا دەدات، کە گوایە مەلا بەختیار بێتاوانەو نەوشیروان مستەفا یەکێتیی پەرتکرد..
من لەبری گۆڕان وەڵام نادەمەوەو ئەوە بەجێدەھێڵم بۆ بڕیار بەدەستانی گۆڕان..
بەڵام وەک کەسێک کە باوەڕی تەواوم بە فکری کاک نەوشیروان ھەیە بەتایبەت دوای دروست کردنی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩ و، ھەوڵدەدەم میراتگری ئەو فکرە بم، زۆر بە کورتی ئەم چەند دێڕە بۆ بەڕێز مەلا بەختیار دەنوسم..
-نەوشیروان مستەفا ڕێکخستنی لە نێو ڕێکخستن دروست نەکرد، بەڵکو ئازایانە دەستی لەکارکێشایەوە و، ھات بەئاشکرا ھێزێکی مەدەنیی دروستکرد بۆ دژایەتی زوڵم و ستەمکاری، سەروەری یاساو سیستمێکی حوکمڕانیی پەرلەمانی.. پێچەوانەی جەنابتان کە دەتانوت: کورسیەکیشمان ھەبێ ھێزی چەکدارمان ھەیە! ئێستاش باسی گۆڕانکاری و چاکسازی دەکەن!
-دەمەوێت شتێک بیری جەنابت بێنمەوەو خەڵکیش بیزانێت: ساڵی ٢٠١٣ گۆڕان ٢٤ کورسی ھێناو یەکێتی ١٨ کورسی، ئەوە کاک نەوشیروان بوو دەستپشەخەریی کردو ئێمە لە نزیکەوە ئاگادار بوین، وتی: ئێمەو ئێوە( یەکێتی) پێکەوە ٤٢ کورسین و پارتی ٣٦ کورسیە، با ئێمە حکومەت تەشکیل بکەین..
سەرۆک حکومەتیش بۆ ئێوە بەمەرجی بەرنامەیەکی باش بۆ حوکمڕانی… ئەوە کێ بوو ڕۆشت ئەمەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دزە پێکرد و بەپارتیشی گوت: نەوشیروان مستەفا دەیەوێت کودەتا بەسەر بارزانیدا بکات..
ھێندەی تر بێئومێد بوو لێتان!
نەوشیروان مستەفا، وەک ساسەتمەدارو بیریارێکی گەورەی سیاسی، خاوەن دونیابینی گەورەی سیاسی بوو….. دیلی حیزب و ئایدۆلۆژیایەکی نەبوو..
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21