بەهۆکارێکی نادیار دەستگیرکراوێک لە زیندانی دهۆک گیانی لەدستداوە

لڤین:

برایەکی دەستگیرکراوێک لە دهۆک، ئەمڕۆ براکەمان لە زیندانێکی دهۆکدا گیانی لەدەستداوە، گومانمان لە مردنەکەی هەیە.

برایەکی گەنجە مردووەکە لەبەردەم پزیشکی دادی دهۆک، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان،رایگەیاند،” براکەی  ماوەی چەند ڕۆژێکە لە زیندانی ئاسایشی دهۆک دەستگیر کراوە و ئەمڕۆ ئاگاداریان کردووین کە کوڕەکەمان مردووە،”

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردنەکەی، ئاماژەی بەوەدا،” تەمەنی ٤٠ ساڵە و بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە، “بەڵام کورەکەمان نەخۆشی لەگەڵدایە و توانای بەکارهێنانی ئەو جۆرە ماددانەی نییە.”

وتیشی،” لە زینداندا نەشتەرگەری سنگی بەبێ ئاگاداری کەسوکاری بۆ کراوە.”

هەروەها ئاشکرای کرد،” کە ئامادە نین تەرمەکەی بە خاک بسپێرن تاوەکو روونکردنەوەی تەواویان لەسەر ئەو رووداوە پێنەدرێت.”

سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجەوە،ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە،” ئاسایشی پارتی زیندانیەکی لەبادینان لەژێر ئەشکەنجەدا کوشت.”

ئاماژیش بەوە کراوە کە،” ئەوگەنجە پێشمەرگەی پارتی بووەو پێشووتر ئەو گەنجەی لەدەوام فەسڵکردووەو لەئێستاشدا ئاسایشی پارتی بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئەو گەنجەی دەستگیرکردووە بەڵام هیچ مادەیەکی هۆشبەر لەدەستی نەگیراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button