ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و ئامانجی کۆبونەوەکە بریتیە لە گفتوگۆکردن لەسەر کاتی دەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە و دەنگدانی بودجەی شارەکان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە ئەندامەکانی دەکات ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 13/7/2021، لە هۆڵی کۆبومەوەکان ئامادە بن.
بە پێێ ڕاگەیەنراوەکە کۆبونەوەکە دەربارەی دەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی مووچە و دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پرۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم قەزاو ناحیەکانیەوە دەبێت.
دەقی راگەیەنراوەکە: