ئامانج لە ئینقلابەکەی ناو یەکێتی ..

وەرگیراوە لە فەیسبووکی دڵشاد مەجید
تەنیا بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانیە..!!
ئەم گۆڕانکاریانە و پێشھاتە نوێیانەی لەزۆنی سەوز ڕوویدا، گشتی بەئامانجی تەفیعل کردن و خستنەوەگەری، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمە بۆ قوناغی داھاتوو.. ئەمەش زەنگێکی ترسناکە، بۆ زیاتر بەپۆلیسکردنی ھەرێم، ھەروەھا یەکخستنی ھاو ھەڵوێستی بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە و عێراق و حەشدی شەعبی، جگەلەوەش بۆ زیاتر کپکردن و خنکاندنی زیاتری ئازادیەکان و ئەنجامدانی چەندین کاری تیرۆری سیاسی.
گوڕێنی کەسەکان و پۆستەکان مەسەلەیەکی لاوەکیە، بەڵام ئامانج لەدانانی ئەو کەسانە، بۆ مەیسەرکردن و جێ بەجێکردنی پلانەکانە.
بەڵام گەڕانەوەی پارتی بۆ سلێمانی ، مەحاڵە، چونکە چۆن تورکیا ڕێگا نادات ھێزی سەربازی و ئیداری یەکێتی بگەڕەرێتەوە بادینان، بەھەمان شێوەش ئێرانیش ڕێگا نادات ھێزی سەربازی و ئیداری پارتی بگەرێتەوە سلێمانی، لەبەرئەوەی ئێران بوونی پارتی لەسەر سنوورەکانی واتە بە بوونی ئیسرائیل لەنزیک سنوورەکانی دەزانێ، بەھەمان شێوەش تورکیا بوونی یەکێتی لە نزیک سنوورەکانی بەبوونی پەکەکە دەزانێ.
جگەلەوەش دەبێت باش لەو ھاوکێشەیە بگەی، تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئێران و بەبێ ھاوکاری ئێران، ناتوانێ دەستێوەردان لەگۆڕین و لابردنی ھیچ پۆستێکی سیاسی و ئەمنی دەڤەری سەوز بکات، چونکە دەڤەری سەوز بەپشتێنەی ئەمنی و ستراتیجیەتی ئێران دادەنرێ. بەھەمان شێوەش ئێرانیش ناتوانێ لە دەڤەری زەرد ھیچ گۆڕانکاریەک بکات، چونکە دەڤەری زەرد بەھەمان شێوە قوڵایی ئەمنی تورکیایە.
ئێران و تورکیا زۆر خاڵی ناکۆکیان ھەیە بەڵام لەیەک خاڵ بەرژەوەندیەکانیان ھاوتەریبە، ئەویش گوشارخستنە سەر ئەمریکایە، یەکێیان بۆ ملدانی ئەمریکا بۆ ئێران و ئەویتریشیان، دەستھەڵگرتنی ئەمریکایە لەیارمەتیدانی کوردانی ڕۆژئاوا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button