هەرێمی کوردستان دەروازەی سنوری فیشخابوری داخست

لڤین:
بەڕێوەبەریی دەروازەی نێودەوڵەتی فیشخابور، ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ تاوەکو کاتێکی نادیار دەروازەکە دادەخەن و هاتووچۆکردنی لێدەوەستێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەریی دەروازی نێودەوڵەتی فیشخابوری (سێمێلکا) نێوان باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، ئاشکرایکرد “دەروازەی سنووریی فیشخابور لە ئەمڕۆ ٤ی شوباتی ٢٠٢١ بە تەواوی دادەخرێت و هاتوچۆکردن تاوەکو فەرمانێکی تر رادەوەستێنرێت، هیوادارین گەلەکەمان بەپێی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە”.
بەڕێوەبەریی دەروازی نێودەوڵەتی فیشخابور، لەبارەی هۆکاری داخستنی دەروازەکەوە هیچ زانیاریەکی دیکەی بڵاونەکردوەتەوە.
بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان دەروازی نێودەوڵەتی فیشخابور، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە بیانوی جیاواز جیاواز ماوە ماوە داخراوە.