لەسەر کێشەی زەوی وزار کەسێک کوژرا

لڤین:
لە ئەنجامی کێشەی نێوان چوار گوندی قەزای چۆمان و بەرەکەییان، شەڕ لە نێوانیان رویدا و بە هۆیەوە گەنجێک کوژرا.
بە هۆی زەوی کوێستانەکانەوە دوو ساڵە کێشە لە نێوان گوندی ئێنێ لەگەڵ بەرەکەیی دروستبووە.
بە پێی زانیاریەکان،خەڵکی ئەو گوندانە داوای چۆڵکردنی کوێستانەکانیان کردووە لەلایەن بەرەکەییەوە، چەندین جاریش ئاگادار کراونەتەوە.
لە ئەنجامدا، دوێنێ شەو پێکدادان و شەڕە تەقە روویداوە و بە هۆیەوە کە سێک کوژراوە بە ناوی قەندیل مەحموود بەرەکەیی تەمەن 36 ساڵ و کچێکیش برینداربووە.