وەزیری کارەبای هەرێم:هاوڵاتیان با ٪50ی قەرزی کارەبا بدەن

لڤین:

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،کێشەی کارەبا چارەسەر دەبێت ئەگەر هاوڵاتیان بتوانن ٪50 ی پارەی قەرزی کارەبا بدەن و سوتەمەنی پێویست دابین بکرێت.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم لە بارەی کێشەکانی کارەباوە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،”لەم کابینەیەی حکومەتدا کارەبا لە هەرێمی کوردستان باش بووەو توانیومانە سێ کاتژمێر زیاتر کارەبا دابین بکەین بۆ هاوڵاتیان، لە ئێستادا دەتوانین سەرو 15 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدەین.

لە بارەی کەمبونەوەی کارەبا لەم دواییانەدا ووتی، “ئێستا لەبەر هەندێک هۆکار بەرهەم هێنانی کارەبا کەمیکردووە یەکێک لەوانە وشکەساڵیە و توانای بەرهەم هێنانی وێستگەی دوکان و دەربەندیخان  کەمیکردووە و 60 مێگاوات بەرهەمدەهێنن بە هەردوو وێستگەکە”.

لە بارەی چارەسەری کێشەی کارەباوە ڕایگەیاند،”به‌دڵنیاییه‌وه‌ کێشەی کارەبا چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کاندایه‌ هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ واته‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ غاز هه‌بێت و پێمان نه‌ده‌ن یان گازوایله‌که‌مان پێنه‌ده‌ن یان به‌نزین هه‌یه‌و پێمان نه‌ده‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه‌ پێمان ده‌ده‌ن واته‌ ئیمکانیاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ (وەزارەتی سامانەسروشتییەکان) له‌مکات و ساته‌دا هه‌ر ئه‌مه‌یه‌.”

باسی لەوەشکرد،”کاره‌با ئیشێکه‌ پاره‌یه‌ک و سه‌رمایه‌کی زۆری پێویسته‌ واته‌ لێره‌ گله‌یی هه‌یه‌ ده‌ڵێن وه‌زاره‌ت پێویسته‌ کاره‌با دابین بکات به‌ڵام وه‌زاره‌ت گله‌یی هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌وانیش هاوکاربن له‌گه‌ڵ ئێمه‌، ئێمه‌ ناڵێن 100% هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button