قائیمقامیه‌تی سلێمانی: مانگی ڕابردوو سێ ڕێستورانتمان داخستووە و ٥٨ شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە و پسوڵەیان بۆ کراوە

لڤین:
لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماری كاروچالاكییەکانی مانگی رابردووی کارەکانی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکەش لە مانگی ڕابردوودا سێ ڕێستورانت داخراون و ٥٨ شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە و پسوڵەی سەرپیچیان بۆ کراوە.
لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردودی بڵاوکردەوە كه زیاتر له (200) سه‌ردانی ئه‌نجام داوه و سێ شوێنیشی داخستووه.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له مانگی رابردودا لیژنه‌كه (210) سه‌ردانی بۆ کافتریا، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، ریستۆرانت، ئۆتێل، مۆتێل و هەموو ئەو شوێنانەی هاوڵاتیان، میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی بۆبەسەر بردنی کاتێکی خۆش رووی تێدەکەن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژمارهیە (13) شوێنیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پایه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن وه هه‌روه‌ها (45) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراوه.
وتیشی: به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، گه‌شتوگوزار و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه بڕیاری داخستنی شوێنه‌كان ده‌ده‌رێت، هەربۆیە لیژنهکەیان له مانگی رابردودا سێ شوێنی داخستوه و خاوه‌نه‌كانیشیانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند كردوه‌ته‌وه.