فراکسیۆنی گۆڕان:

پێویستە وەگرتنی موچە لە کاتی خۆیدا بدرێت و بەبێ لێبڕین و دواکەوتن

لڤین:

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم هیچ بیانویەکی بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە نەماوە

پاش ئەوەی وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە وەزارەتی دارای حکومەتی ناوەند، بڕی ( ٢٠٠ ) ملیار دیناری خستوەتە سەر هەژماری بانگی وەزارەتی دارای هەرێم، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاندووە،” سەڕەرای تێبینی جدیمان لەسەر تەواوی پرۆسەی چاکسازی بەگشتی و بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بە تایبەتی هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە لە ساڵی پارەوە بە نایاسایی لێبڕین دەستی پێکرد ، وە سووربونمان لەسەر داواکارییەکانمان لە حکومەتی هەرێم بۆ لابردنی ئەو لێبڕینە، چونکە مووچە مافی یاسایی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، پێویستە وەگرتنی موچە لە کاتی خۆیدا بدرێت و بەبێ لێبڕین و دواکەوتن.”

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ بەرێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

بابەت / ڕاگەیاندنی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان

ئێمە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنین بەبەڕیزتانپێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بهێنیت بە لێبڕینی مووچە لە ئەمڕۆ بەدواوە.

سەڕەرای تێبینی جدیمان لەسەر تەواوی پرۆسەی چاکسازی بەگشتی و بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بە تایبەتی هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەکەوە لە ساڵی پارەوە بە نایاسایی لێبڕین دەستی پێکرد ، وە سووربونمان لەسەر داواکارییەکانمان لە حکومەتی هەرێم بۆ لابردنی ئەو لێبڕینە، چونکە مووچە مافی یاسایی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە

 

پێویستە وەگرتنی مووچە لە کاتی خۆیدا بدرێت و بەبێ لێبڕین و دواکەوتن.

ئێمە پێمان وابووە کە ئەم پرسە هەستیارەو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە پاراستنی مافی بنەڕەتی مرۆڤ و ژیانی تاکی گەلەکەمانەوە کە نەدەبو حکومەتی هەرێم دەستی بۆ ببردایە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم بە پاساوی جوراو جۆر بەردەوامە بە لێبڕینی مووچە پاساوی نەهاتنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕالەوە.

ئەمڕۆ بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بڕی ‌200 ملیار دینارەکە (کە بەشە بودجەی هەرێمە) گەیشتە هەرێم.

بە پێی یاسای بوودجەی عێراقی ساڵی ٢٠٢١، نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان چیتر مووچە بە لێبڕینەوە دابەش بکات.

ڕای دەگەیەنین کە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ بەردەوامی لێبڕینی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نەماوە و بە پێویستی دەزانین بە یەک دەنگ بە حکومەت بڵێن: بەسە کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بھێنە!

فراکسیۆنی گۆڕان
١١/٧/٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button