لەبارەی ٢٠٠ ملیار دینارەکەوە ٢٥ پەرلەمانتاری کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە

لڤین:

پەرلەمانتارانی کوردستان، كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە.

پاش ئەوەی وەزارەتی دارای و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە وەزارەتی دارای حکومەتی ناوەند، بڕی ( ٢٠٠ ) ملیار دیناری خستوەتە سەر هەژماری بانگی وەزارەتی دارای هەرێم، ( ٢٥ ) پەرلەمانتاری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەو و ڕایانگەیاند،”سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی ( ٢٠٠ ) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:

١- ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.

٢- جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.

٣- كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.

ئیمزاكان:
١- مەم بورهان قانع.
٢- رۆژان حەمەرەش.
٣- عەلی حەمەساڵح.
٤- هەورامان گەچێنەیی.
٥- سەرچنار ئەحمەد.
٦- محێدین حەسەن یوسف.
٧- كاروان گەزنەیی.
٨- شیرین ئەمین.
٩- شادی نەوزاد.
١٠- شێركۆ جەودەت.
١١- دیاری ئەنوەر.
١٢- لوقمان وەردی.
١٣- سەلمە فاتیح.
١٤- هەلز ئەحمەد محەمەد.
١٥- دابان محەمەد.
١٦- سیروان بابان.
١٧- ئاشنا عەبدوڵلا.
١٨- ئیسماعیل تەها سگیری.
١٩- شایان عەسكەری.
٢٠- فەرید یعقوب ئیلیا.
٢١- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
٢٢- جەلال محەمەد.
٢٣- هەژان حەسەن كوێستانی.
٢٤- رزگار محەمەد.
٢٥- شەمۆل ئاشتی سابیر.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button