حکومەت لە وەرگرتنی رسوماتی پشتگیری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆش دەبێت

لڤین:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو رسوماتە خۆش بوو کە لە دەرچووانی پەیمانگە و زانکۆکان لەبری نووسراوی پشتگیری بۆ دامەزراندن وەکو کارمەندی کاتیی کۆمسیۆن، لێیان وەردەگیرا.

بەگوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ١١ی تەموزی ٢٠٢١ ) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسینگەی وەزیر، بە ژمارە ( ١٠٢٨ ) دەریکردووە، واژۆی ئارام محەمەد قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لەسەرە، ڕایگەیاندووە،” لەمەودوا لەو پارەیە خۆشدەبن کە وەکو رسومات لە دەرچووانی زانکۆ لەکاتی وەرگرتنی پشتگیری بۆ دامەزراندنیان وەکو کارمەندی کاتیی کۆمسیۆن وەردەگیرا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button