نرخی بەناوكردنی ئۆتۆمبیل و ژینگە و رێگاوبان راگه‌یەندرا

لڤین:

عەقید ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١١ی تەمموزی ٢٠٢١ ) به‌ میدیای یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌،” بۆ بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ ( ٥٧ )ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت ( ١٠٥ ) هەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار ( ١١٠ ) ھەزار دینار دیاریكراوە.”

وتەبێژەکەی هاتوچۆ، سەبارەت بە تازەکردنەوەیش ئاشکرای کردووە،” تازەكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل بۆ ھەرسێ جۆری ئۆتۆمبێل ( ٤٠ )ھەزار دینارە و بۆ بەسەرچوونی ساڵانەش ( ١٥ )پانزە ھەزار دینارە.”

سەبارەت بە ژینگە و ڕێگاوبان ڕایگەیاندووە،” ژینگە پارێزی بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ ( ١٥ ) ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی تایبەت ( ١٠ ) ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار ( ٢٠ ) ھەزار دینارە، بەڵام بۆ رێگاوبان، ئۆتۆمبێلی كرێ ( ٢٠ ) ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت ( ١٠ ) ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار ( ٥٠ ) ھەزار دینارە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button