قەڵادزی: مکافحە تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

لڤین:

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” ڕۆژی ٥ شەممەی ڕابردوو دوای ئەوەی هاوڵاتیەک کە پیشەی مەڕدارە لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە سکاڵای تۆمار کرد کە بەوتەی خۆی شوانەکەی فێڵی لێکردووه و ژمارەیەک مەڕی بەبێ ئاگاداری خۆی لێ فرۆشتووە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکرد.”
ئاماژەی بەوەیشداوە،” دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینەوە هەر هەمان ڕۆژ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد و مەڕە دزراوەکانیان دۆزیەوە و ڕادەستی خاوەنەکەیان کردەوە.”
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” تۆمەتبارەکە پێشینەی هەیە لە تاوانی دزیکردندا و بە ماددەی 453 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button