لە سلێمانی فەرمانبەرانی گرێبەست گردبوونەوە

بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری سلێمانی، گردبوونەوە و داوای دامازراندنیان بە هەمیشەیی دەکەن.
ئەمڕۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنیان بکاتە هەمیشەیی.
بەشداربوونی گردبوونەوەکە لە یاداشتێکدا داواکارییەکانیان خستەڕوو ئاماژەیان بەوەدا کە ماوەی یاساییان تەواو کردووە و پێویستە بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، داواشیان لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كرد پشتگیری لە داواكارییەكانیان بكەن و كار بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان بکەن کە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا پێیاندابوون.