وتەبێژی پارتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤئن:

هەرچەندە پارتی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە هەوڵیداوە کێشە لە نێو یەکێتیدا دروست بکات، بەڵام وتەبێکی ئەو حزبە رەتی دەکاتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە راگەیەندراوێک بێ بەری بوونی حزبەکەی لە رووداوەکانی سلێمانی و ناوخۆی یەکێتی راگەیاند و دەڵێت: ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەو دەشڵێت “ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە”.

بە هۆی مەرسومێکی سەرۆکایەتی هەریم بۆ دەستنیشانکردنی دوو بەرپرسی ئەمنی یەکێتی، پارتی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە هەوڵ دەدات کێشە لە ناوخۆی یەکێتیدا دروست بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button