بە فەرمانی ئەسەد موچە و کرێی کار لە سوریا 50٪ زیادی کرد

لڤین:
سه‌رۆكی سوریا، مه‌رسومێكی بۆ زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌ڕێژه‌ی 50% موچه بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی زیاد ده‌كرێت.
به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌رسومێكی كۆماری‌دا بە ژماره 19ی ساڵی 2021 بڕیاریدا، به‌ڕێژه‌ی 50٪ موچه بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمیه حكومیه‌كان و كۆمپانیا و دامه‌زراوه ئه‌هلیه‌كان زیاد بکرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی سوریا زیادكردنی موچه سه‌رجه‌م خانه‌نشینان و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن.
هاوکات بڕیارەکە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە و و بۆ ئەوەش وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌سپێردرێت رێگایه‌ك بۆ زیادكردنی كرێی رۆژانه‌ی كرێكاران دیاری بكات.