مەزڵوم عەبدی: تورکیا توانای ئەوەی نییە لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بمێنێتەوە

لڤین:
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا چیتر توانای ئەوەیان نییە زیاتر لەو ناوچانە بمێننەوە کە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا داگیریان کردووە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا- چیتر توانای ئەوەیان نییە زیاتر لەو ناوچانە بمێننەوە کە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا داگیریان کردووە.
ئەو روونیکردەوە، مانەوەی هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان پەیوەندیی بەتوانای سەربازیی هێزەکانی هەسەدە-ەوەهەیە بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە و پشتیوانیی دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەوەشی وت: هاوڵاتییانی سەرێ کانێ ئەزمونێکی زۆر سەختیان تێپەراندوە و توانای ئەوەیشان هەیە جارێکی تر بگەڕێنەوە شوێنەکانیانی خۆیان.