سەرۆکی هەرێم مەرسومە سەرۆکایەتیەکەی راگرت

لڤین:
سەرۆکی هەرێم پەیوەندی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی کردووە و پێی راگەیاندوون تا ئەوکاتە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن کار بە مەرسومە سەرەکایەتیەکەی ناکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە لڤینی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتیەوە کردووە و هیوای خواستووە هەرچی زووە کێشەکانی ناو یەکێتی چارەسەر بکرێت.
لەو پەیوەندیەدا سەرۆکی هەرێم بە هەردوو هاوسەرۆکەکەی وتووە کە کار بەو مەرسومە سەرۆکایەتیە ناکرێت کە بۆ دوو کەسەکەی دەرکردووە تا دەست بەکاربن لە پۆستە ئەمنیەکانی دەزگای زانیاری و بەرپرسی دژەتیرۆر.
سەرۆکی هەرێم لەو پەیوەندیەدا پەرۆشی خۆی دەربڕیوە بۆ دۆخی سلێمانی و ناوخۆی یەکێتی و هیوای خواستووە هەرچی زووە بگەنە رێکەوتن.