چەند گەشتیارێك بۆری ئاوی قەزای چۆمان دەشکێنن

لڤین:

چەند گەشتیارێك بەهۆی دەستكاریكردنی بۆرییەكانی سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی قەزای چۆمان، دانیشتوانی ئەو قەزایەو چەند گوندێكی دەوروبەری بێ ئاو دەکەن.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەری ئاوی قەزای چۆمان، بە میدیاكانی راگەیاندووە،” ئێوارەی دوێنێ (هەینی)، ژمارەیەك گەشتیار بۆ وێنەگرتن و خۆ فێنككردنەوە، دەستكاری قفڵێكی سەرچاوەی ئاوی چۆمانیان لە كوێستانی پڕژێ كردووە، بەڵام نەیانتوانیوە وەك خۆی چاكی بكەنەوە، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ٢٠ كاتژمێر قەزای چۆمان و نۆ گوندی دەوروبەری بێ ئاو بوون.”

بەڕێوەری ئاوی قەزای چۆمان، ئاماژەی بەوەشكردووە،” ئەمڕۆ شەممە تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی قفڵەكە بوون و توانیان ئاو بۆ قەزاكە بگەڕێننەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button