پیاوێک خوشک و برایەکی خۆی دەکوژێت

لڤین:

پیاوێکی خەڵکی شارۆچەکی سەحنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەسەر میرات، خوشک و برایەکی خۆی کشتووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٠ی تەمموزی ٢٠٢١ ) لە هەواڵێکیدا، ئاشکرای کردووە،” سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی  ، پیاوێکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی “کیانووش عەزیزی” تەمەن ٤٨ ساڵ لە گەڕەکی سی مەتری ئەو شارە چووتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی “فریشتە عەزیزی” تەمەن ٣٥ ساڵ و برایەکی بە ناوی “میلاد عەزیزی” تەمەن ٣٠ ساڵی داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوونی.”

هەروەها ڕێکخراوەکە ئەوەشی ڕایگەیاندووە،” منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵانی فریشتەش بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گوازراوەتەوە.”

سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە، ڕێکخراوەکە نوسیویەتی،” بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش بە هۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆ شەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button