موچەی سێ وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت

لڤین:

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی هەریەکە لە  لە وەزارەتەکانی کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگاری سلێمانی بە لڤینی راگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی مانگی حوزەیرانی هەریەکە لە وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو رۆژی سێشەممە موچەی تەواوی شوێنەکانی دیکە دابەشدەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران  دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button