پلەکانی گەرما لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکا دەگاتە  54 پلە

لڤین:

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕوبەڕووی پلەیەکی بەرزی گەرما بونەتەوە و لە کاتێدا لە مانگی حوزەیران پلەکانی گەرما لە ئەمریکا بونە هۆی مردنی دەیەها کەس .

 

دەستەی چاودێری کەش و هەوا هۆشداری داوە لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ئەمریکا.بە پێی لێدوانەکەی دەستەی چاودێری کەش و هەوا،ئەم شەپۆلی گەرمایە هەتا ئێوارەی ڕۆژی دوشەممەبەردەوام دەبێت کە پلەکانی گەرما دەگاتە 54 پلەی سەدی لە دیس فالی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

 

پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 40 پلەی سەدی لە هەندێک لە ویلایەتەکانی تر و بە پێی وتەی دەستەی چاودێری کەش وهەوا ئەمە بەرزترین پلەی گەرمایە کە  تۆمار دەکرێت لە ماوەی 127 ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button