ئەوە قسەی من نیە مێژوە

ئەوە قسەی من نیە مێژوە

ئەو کاتەی ھەر پارتی تاکە حزب بوو وا بە تایبەتی لە دوای دروست بوونی شۆرشی ئەیلولەوە، بنەماڵەی بارزانی و ئەوانەی لەوانەوە نزیک بوون لە زاخۆ تاکو خانەقین ھەرچیەکیان ویستبایە زۆر بە بێ باکی دەیانکرد، کاریگەری ئەو زولمە ئێستاش ماوە، بۆ نمونە داگیرکردنی مولک و ماڵ، داگیرکردنی زەوی کشتوکاڵی لە ناوچەی باڵەکایەتی و دۆڵێ خانەقا، ژن بە زۆر لە خۆ مارەکردن و تەسفیەکردنی نوخبە و ئەدیبان، کوشتنی ئاغا و بنەماڵەکانی بادینان ھتد.

مەبەستمە لێرە چی بە بیر خوێنەر بێنمەوە، دور نارۆم دوای راپەرین و دروست بوونی یەکگرتووی ئیسلامی بە ھۆی قەیرانی دارایی لەسەر عێراق خەڵکی ھەرێم بە رێژەیەکی زۆر لە ژێر ھێلی ھەژاری بوو، یەکگرتوو ئیسلامی لە رێگای رابیتەی کورد کۆمەک و پارەیان لە وڵاتانی عرەبی کۆدەکردەوە بۆ خەڵکی ھەژار و منداڵی بێ دایک و باوک، پارتی و خودی بنەماڵەی ئەوەیان پێ قبول نەکرا ئەوەندە دژی ئەو حزبە بوون لە ناوچەی بادینان لە رێگای کادیر و باڵتە چیەکانیان ھێرشیان کردە سەر بارەگاکانی یەکگرتوو تا کار گەیشت بەوەی ئەندامی سەکردایەتیان تیرۆر کرد و وا رابیتەی کوردیشان وێران کرد و ئێستا خۆیان پارەکە دەخۆن بەناوی دەزگای خێرخوازی بارزانی.

لەو چەند ساڵەی ڕابردبوو خەڵک لە ھەموو کوردستان بە شێوەیەک بێزاربوو تاک بە تاکی ئەو ھەرێمە ئەگەر حزبی بەحس ھاتبایەوە پشتگیریان دەکرد، نەوشیروان مستەفا بزووتنەوەیە راگەیاند با ناوی دژ بوون بە دزی و ئەو نادادیەی ھەیە تەواوی خەڵکی کوردستان پشتگیری کرد، بنەماڵەی بارزانی و سەرکار و کاسە لێس و نزیکەکانیان لە ناو ھەموو حزبەکان دژی ئەو بزوتنەوەیە بوون چونکە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی دەویست، لەو دژ بوونەش نەوەستا تا ئەو بزوتنەوەیان پارچە پارچە کرد. ئێستاش دوای کۆنگرەی یەکێتی گەنجێکی وەک لاھور شێخ جەنگی دروست بووە دەبێت ئاسایی بیبینین کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی و کلک و گوێیەکانی دژایەتی دەکەن، ئاخر بنەماڵەیەک بە درێژایی تەمەنیان دژی ھەر چوار پارچەی کوردستان بوونە، بنەماڵەیەک لە سەدەی رابردوو و تاکو ئێستاش ھەرچی سیاسی پارچەکانی تری کوردستان ھەیە یان بە مردووی یان بە زیندووی رادەستی دوژمنیان کردیتەوە ئێستا دەبینن گەنجێکی وەک لاھور بە فرۆک چەک و دەرمان دەنێرێت بۆ رۆژئاوا و ھاوکاری مادی و مەعنەوی پارچەکانی تری کوردستان دەکات چۆن دەتوانن بە ئاسانی ھەزمی بکەن، چالاکوان و رۆژنامەنووس لە بادینان و ھەولێر لە دەست چەتە و باڵتەچی و زیندان رادەکەن بۆ سلێمانی و لاھور رادەستیان ناکاتەوە چۆن دژایەتی ناکەن، ئەوە دەبێت زۆر بە سادەیی وەریبگرین و چونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ پیشەی باوانیانە باوان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button