ژن ومێردێک ماوەی شەش ساڵ دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر منداڵەکانیان

لڤین:
ژن و پیاویک بۆ ماوەی شەش ساڵ بە شێوەیەکی بەردەوام دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵەکانیان و دادگای سوید هەردوکیانی سزادا.
لە شاری کاڵماری وڵاتی سوید دادگا سزای ١٣ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بۆ پیاوێک و هەشت ساڵ وشەش مانگ زیندانیشی بۆ هاوسەرەکەی بڕیەوە بە هۆی ئەوەی دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵيکانیان.
ئەو ژن و مێردە بەدرێژایی شەش ساڵ دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر مناڵەکانیان، نزیکەی ٥٠٠ وێنە و ڤیدیۆی دەستدرێژییکردنە سەرمناڵەکانیان تۆمارکردووە کە پۆلیس لەگەڵ کۆمپیوتەری پیاوەکەدا دۆزیویەتیەوە.
دادوەری دادگاکە رایگەیاند جگە لە وێنەکانی منداڵەکانی خۆیان ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار وێنە و ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی مناڵان کە لە ئینتەرنێتەوە دایبەزاندووە.
دەدوەرەکە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە کە ئەوان لە کاتی پێداچونەوەی بەڵگەکاندا توشی شۆک بوون چونکە تاوانی وا قێزەونیان نە بینیوە.