سزای لە سێدارەدان بۆ ژمارەیەک ئەفسەر دەردەکرێت

لڤین:
دادگای باڵای عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژانی ھیشام ھاشمی دەردەکات و، سزای لە سێدارەدانیش بۆ ژمارهیهك ئهفهسهر لە پارێزگاکانی واست و بابل دەردەکات،
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی کوشتنی “ھیشام ھاشمی” لێکۆڵەری سیاسی کە ساڵێک لەمەوبەر کوژرا، بەردەوامن و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچووە.
فایەق زێدان لە بارەیەوەئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە دۆسیەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران لە شارەکانی ناوەراست و باشوری عێراق کۆتایی ھاتووەو، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ چەند ئەفسەرێکیش لە واست و بابل دەرچووە.
ناوبراو ئاشكرایكردووه، دۆسیەی کوشتنی خۆپیشاندەران ئاڵۆزەو چەندین لایەنی تێدایە، ھەندێک لایەنی سیاسیش بەئامانجی بانگەشەی ھەڵبژاردن و شکاندنی لایەنی تر دەستوەردان دەکەن.
سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیرکردنی “قاسم موسلیح” فەرماندەکەی حەشدی شەعبی و، دواتر ئازادکردنی، فایەق زێدان جهختی لهوهكردهوه، كه دادگا ملکەچی ھیچ فشارێکی سیاسی نەبووە لە دۆسیەکەدا، ئازادكردنیشی تهنها لهبهر نهبوونی بهڵگهی پێویست بووه.