وەزارەتی ئەوقافی هەرێم یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

لڤین:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 20ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.
وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ڕۆژی 19ی تەموز ڕۆژی وەستانە لە کێوی عەرەفە و بۆ ڕۆژی دواتر، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەبێت.
دوێنێ دادگای باڵای سعودیە کە بەرپرسە لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرایکرد، 20ی تەمموز یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.