هەڵمەتی گۆڕانکاری لە تیمی حکومەت و پەرلەمانی یەکێتی دەستیپێکردووە

لڤین:
ژمارەیەک کادری یەکێتی هەڵمەتێکیان بۆ گۆڕانکاری لە تیمی حکومەت و پەرلەمانی حزبەکەیان دەست پێکردووە.

لە دوای رووداوەکانی شەوی رابردوو، لە ناوخۆی رێکخستنەکانی یەکێتیەوە هەڵمەتێک بۆ گۆڕانکاری لە تیمی حکومەتی یەکێتی دەستی پێکردووە داوا دەکەن سەرۆکی تیمی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت بگۆڕدرێن.

بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە نێو یەکێتی کادرانی ئەو حزبە داوا دەکەن تیمی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی حزبەکەیان گۆڕانکاری تیادا بکرێت بە هۆی ئەوەی ناتوانن سیاسەتی حزبەکەیان جێبەجی بکەن و ئەوەش بووەتە مایەی ئیحراجبوون بۆ کادرانی ناوەندی لە نێو خەڵکدا.

ئەو کادرانەی یەکێتی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو تیمەی یەکێتی کەوتونەتە ژێر کاریگەری سیاسەتی پارتیەوە، بۆیە پییانوایە حزبەکەیان پێویستە بە زوترین کات بیانگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button