فەرماندەیەکى سەربازى ئێران لە سوریا کوژرا

لڤین:

ئاژانسەکانى هەواڵى ئێران، فەرماندەیەکى سەربازى کە کارى ڕاوێژکاریى بەرگریى بووە لە سوریا کوژراوە. 

ئەمڕۆ ( هەینی ٩ی تەموزی ٢٠٢١ ) ئاژانسى فارس بڵاویکردووەتەوە،” ڕەزا سەفدەرى فەرماندەى سەربازى ئێرانى لە کاتى بەجێهێنانى ئەرکى ڕاوێژکارى بەرگریى لە شوێنە پیرۆزەکانى “ئەهلى بەیت” لە سوریا کوژراوە.    ”

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە،” بەرەبەیانى ڕۆژى شەممە مەراسیمى بە خاک سپاردنى سەفدەرى لە شارى میانە لە پاڕێزگاى ئازەربایجانى خۆرهەڵات، لە باکورى خۆرئاواى ئێران بەڕێوە دەچێت”.  

لەدواى دەستپێکردنى شەڕى سوریا، سوپاى پاسدارانى ئێران یەکێک بوو لەو هێزانەى پاڵپشتى ڕژێمى سوریایان کرد و چەک و هێزیان ناردە ئەو وڵاتە، تائێستاش چەندین سەرکردەى سەربازى ئێرانى لەو وڵاتە کوژراون.  

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button