نرخی نه‌وت به‌رزبویەوە

لڤین:

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ ( هه‌ینی، ٩ی تەمموزی ٢٠٢١ )  له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و به‌رێژه‌ی ( ١.٥٠٪ ) به‌رزبوه‌وه‌ و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك ننه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ ( ٧٥.٦٢ )دۆلار، نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مریكاش بۆ ٧٤.٦٢ دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.

هه‌فته‌ی رابردو رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س هه‌وڵیدا بڕیارێك له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی داخوازی زۆری جیهانی دوای ئاسایبونه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌رتی ئابوری بدات، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌گه‌یشته‌ هیچ ئه‌نجامێك و دواخرا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بو.

جێگەی ئاماژە پێدانە بەهۆی ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، به‌رزبونه‌وه‌ و دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌روی ٧٧ دۆلار و پاشانیش به‌ چه‌ند رۆژێك بۆ ٧٣.٢٤ دۆلار دابه‌زیه‌وه‌، پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ش، هۆكاره‌كه‌ی بۆ نادڵنیایی بڕیاره‌كانی ئۆپێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ ئایا بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی ده‌كه‌ن بۆ مانگی ( ئاب )ی ئه‌مساڵ جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button