رێکخراوی هەنگاو: ئێران هەڕەشەی لە دوو ئەنداممان لە هەولێر کردووە

لڤین:

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە دوو ئەندامی ئەوان کردووە، کە لە هەولێر دادەنیشن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕێکخراوە جیهانییەکان بڵاویکردەوە، لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەی جیدییان لە دوو ئەندامی ڕێکخراوەکەمان بە ناوەکانی ژیلا موستەئجێر و ئەرسەلان یارئەحمەدی کردووە کە لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

رێکخراوەکە روونیکردووەتەوە، هێزەکانی ئیتلاعات بە بانگکردنی بەردەوام و نایاسایی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم دوو کەسە لە ناوخۆی ئێران، بە بنەماڵەکانیان وتووە، زانیاریی تەواومان لە سەریان هەیە و هەڕەشەیان کردووە بە زوویی کردەوەی تایبەتمان بەرانبەریان دەبێت.

ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی گیانی ئەو دوو کارمەندەی خستووەتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڕەشەکەی بە جدی وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button