ئەنجامە نادروست و ترسناکەکانی تاقیگەکانی سلێمانیی!

لە فەیسبووکی د. شازاد جەمال

ئافرەتێک لە ٤ تاقیگەی جیاوازی شاری سلێمانیی، پشکنینی بۆ هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین کردووە، کە بڕە سروشتییەکەی بۆ ئافرەتان لە نێوان (٧٩ر٤- ٣ر٢٣ نانۆگرام/ میللی لیتر)دایە.

ئەنجامەکان لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، بەم شێوەیە بوون:

١) نەخۆشخانەی بەخشین: ڕۆژی ١/٢٤ بڕەکەی ١٥١ بووە. ئەم ئەنجامە، ترسێکی گەورەی بۆ ئافرەتەکە دروستکرد. چونکە پەڕگیرە و زیاتر لە ٦ هێندەی بڕی سروشتیی بووە!

٢) نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە: ڕۆژی ١/٢٧ بڕەکەی ٦ر١٤ بووە. بڕەکە لە سنورێکی ئاساییدایە.

٣) تاقیگەی میدیا مەد : ڕۆژی ١/٢٨ بڕەکەی ٧ر٥١ بوو. دیسان ئەم بڕە هەر ترسناک و پەڕگیرە و زیاتر لە ٢ هێندەی بڕی ئاساییە.

٤) تاقیگەی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانیی (خەستەخانەی جمهورییەکە): ڕۆژی ٢/٢ (دوێنێ) بڕەکەی ٦٥ر١٢ بوو. دیسان بڕەکە ئاسایی بووەتەوە!

پشکنینەکان دەریانخستووە، تاقیگەکەی خەستەخانەی بەخشین و میدیا مەد (لە ناو بازاڕ) ئەنجامی پەڕگیر و نادروستییان گەیاندووە.

سەرباری ئەو هەموو تێچووەی لەم کەسە وەرگیراوە. ئەمە بێجگە لەو دڵەڕاوکێ و بارە دەروونییە ناهەمووارەی کەسەکە، لەو ماوەی ١٠ ڕۆژەدا، بەهۆی پشکنینی نادروستەوە، توشی هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button