کارەبای سلێمانی لە بارەی پێوەری زیرەکەوە ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە

هەر هاوبەشێكی كارەبا لە سلێمانی کە پێوەری زیرەكی بۆ بەسترابێت، لەمەودوا دەتوانێت تەنها 40 ئەمپێر كارەبا بەكاربهێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە، رایگەیاند “ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە، کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به 40 ئەمپێر”.
بەڕێوەبەرایەتیەکە راشیگەیاندووە، ئه‌گه‌ر لەو بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت، پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه، بەڵام ئەگەر زیاتر دووبارە بووەوە، پێوەرەكە بۆ ماوەی 45 خولەك هەڵنابێتەوە.
بۆیە كارەبای سلێمانی “تكا” لە هاوڵاتیان دەكات “هه‌وڵبده‌ن له‌و بڕه‌ی دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن، بۆ ئەوەی توشی گرفتی کوژاندنەوەی کارەبا نەبن”.