هۆشداریی له باران بارینی به‌خوڕ دەدرێت له ژاپۆن

لڤین:
هۆشداریی له باران بارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو دەدرێت له ژاپۆن و بەو هۆیەشەوە نزیكه‌ی ٣٣٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگاكانی باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە گوازرانه‌وه ناوچه ئارامەکان.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن JMA، هۆشداریدا له باران بارینی به‌خوڕ و ڕوودانی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له‌و پارێزگایانەی ده‌كه‌ونه كه‌ناری ده‌ریای ژاپۆن له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ژاپۆن، هۆشداریاندا له ڕۆچوونی زه‌وی له هێرۆشیما، ئۆكایاما، هایۆگۆ، شیمانه و تۆتتۆری و به‌رده‌وامبوونی باران بارینی به‌خوڕ تا به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ دوای هۆشدارییه‌كه، ٣١٠ هه‌زار كه‌س له شیمانه و ١٩ هه‌زار كه‌سیش له تۆتتۆری گوازرانه‌وه ناوچه‌ی ئارام.
رووباری لو له ناوچه‌ی ماتسوه له شیمانه زۆری نه‌ماوه سه‌رڕێژ بێت، دوای بارانبارینی به‌خوڕ له ناوچه‌ی ئیزومۆ، ڕۆچوونی زه‌وی ڕوویدا و زیانی لێ كه‌وته‌وه.
دوای ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی کە سێی ته‌مووز پارێزگای شیزوۆكای گرته‌وه، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ٢٧ كه‌سی بێسه‌روشوێن.