دوای دوو ڕۆژ لە دیار نەمانیان تەرمی كچ و كوڕێك دۆزرایەوە

لڤین:

دوای بێسەروشوێن بونیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تەرمی كچ و كوڕێك لە سنووری قەزای شەنگال دۆزرانەوە.

بەپێی زانیارییەکان تەرمی ئەو كچ و كوڕە لە ناوچەی یوسڤا لە نزیك گەلی كەرسێ لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای شەنگال دۆزراونەتەوە و شوێنی فیشەك بە جەستەیانەوەیە دوای کوشتنیشیان مۆبایلەکانیان بردوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان كچەكە تەمەنی 21 ساڵە و كوڕەكەش تەمەنی 30 ساڵە، تا ئێستا ھۆكاری كوشتنەكیان ڕوون نەبووەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە ڕووداوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button