هۆشداری ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەدرێت

لڤین:

سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە،بڵاویکردەوە ڕایگەیاندووە،”  ئەگەر لێبڕینی مووچە لانەبرێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکەینەوە.”

دەقی راگەیەندراوەکە

بابەتە: ناڕەزای لێبڕینی مووچە

ئیتر بەسە لێبڕینی مووجە

ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەڕۆکی هه رێم و سەڕۆکی پەلەمانی کوردستان سە ڕۆکی حکومەتی هه رێمی کوردستان کۆتایی بە بڕینی مووچە بهێنن سەڕەرای ئەوەی کەوا نرخی نەوت (۲٠)دولارەوە بووە (۷٦) دوڵارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی۱٠٠٪زیادی کردووە هێشتا حکومەت هه ر زۆڵم دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە ۲۱٪موچە دەبڕێت داواکارین بە زووترین کات کۆتایی بهێنی بە لێبڕینی موچە وە ئەگەر کۆتایی پێ نەهێنی ئەوە خراپ دەشکێتەوە بەسەر حکومەتدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەست پێ دەکات داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەی و ئەوانەی کە دەرکراون بگەڕێتەوە سەرکارەکانیان

سەندیکای یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان

لق سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button