لاهور شێخ جەنگی:

ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٧ی تەموزی ٢٠٢١ )، لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،”خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و ئەفسەرانی هێزەکانی بەرگریی فریاکەوتن کۆبووینەوە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە،” لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەمان بە گیانفیدایی و قارەمانییەتی ئەو هێزە نیشتیمانپەروەرە کرد و لە ناخی دڵمەوە سوپاسی ماندوبوون و قوربانیدانەکانیانم کرد کە لە ڕابردوودا لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردندا بوون دژی داعش و بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد وچەندین داستانی بەرەنگارییان تۆمار کردووە و خاوەنی دەیان شەهید و بریندارن.دواتر بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانمان بۆ ڕوونکردنەوە و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتییمان بۆ باسکردن لە دوای کۆنگرەی چوارەم، دەستکەوتەکانی دوای کۆنگرەمان خستە ڕوو کە بە پشتیوانی و هۆشیاریی کادرەکانمان و سەرکردایەتیی یەکێتیی بە دەستهاتوون، بە تایبەت لە ڕووی گەشەکردنی ڕێکخراوەیی و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و بەهێزیی پێگەی یەکێتیی لە بەغدا.جەختمانکردەوە کە یەکێتیی بە ستراتیژێکی نوێ و بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکاندا کردووە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان ڕووبەڕووی ئالنگارییەکان بووەتەوە.”

ئاشکرایشی کردووە،” ئاماژەمان بە بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕامانگەیاند کە ئەم دۆخە پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمەکەمان دووربخەینەوە، ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاندەری پرۆسەی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌یە و ئامانجیەتی کە هەرێمەکەمان هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مه‌شقپێكراوی تۆكمه‌ی هەبێت بەو مەرجەی باڵانسی هێز تێدا پارێزراو بێت و سەرکردایەتییەکەی ڕوون بێت.دواتر ئاماژەمان بە گرنگی و چارەنوسسازی هەڵبژاردنی داهاتوو کرد و جەختمان کردەوە کە پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوێکی ئازایانەی هەردوولایە بۆ ئارامی و کۆتاییهێنان بە ململانێی سیاسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمانە بۆ هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانیی و نەتەوەیی و بەهێزیی دەنگی کوردە لە بەغدا، تا لەو ڕێگەیەوە و بە چەکی دەستوور و خەباتی پارلەمانی مافەکانی گەلی کورد بەدەست بهێنین و مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکان زامن بکەین.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button