هاتووچۆ کردنی جۆرێکی ئۆتۆمبیل لە هەولێر قەدەغە دەکرێت

لڤین:

نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ بڵاو كراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بریاریان داوه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی تۆمبێلی په‌یژه‌ هه‌لگر.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7-7-2021 نوسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند” بۆبه‌رژه‌وه‌ندى گشتیى و به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رپێچیه‌كانى سه‌ر تۆڕی كاره‌با، بڕیارماندا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆى ئۆتۆمبێلى په‌یژه‌ هه‌ڵگر”.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌” جگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ به‌ نووسراوى فه‌رمی ڕێگه‌ پێدراون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی كارى فه‌رمی دیاریكراو له‌ سنوورى چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌”.

نوسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌”هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button