ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ڕاگەیەندرا

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وەزیرانی ئەم کابینەیە لەهەمو کابینەکانی تر زیاتر چونەتە کۆبونەوەکانی پەرلەمان، بەپێویستیشى دەزانێت پەیوەندی حکومەت و پەرلەمان لە سەر بنەمای رێز لەیەکگرتن بێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٧ی تەمموزی ٢٠٢١ )، کۆبوەوە و بەپێى راگەیەنراوى کۆبونەوەکە، سەرۆک وەزیران، دەستخۆشی لە تیمی حکومەتی هەرێم کرد کە بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بوون و سوپاسی کردن کە وەڵامی پێویست و پڕ زانیاریان بۆ هەموو پرسیار و تێبینی و سەرنجەکانی پەرلەمانتارانی کوردستان هەبووە و وتویەتى: کابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، باشترین هەماهەنگیی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان هەبووە و لە هەموو کابینەکانی دیکە زیاتر چوونەتە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنە پەرلەمانیەکان و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان داوەتەوە.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،” لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕەشنووسی نوێی هەمواری  یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری تەئمین لە ناو وەزارەتی دارایی کە کاردەکات لە پێناوی چاودێریی و بەدواداچوونی چالاکیی کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد وبڕیاردرا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ تەشریعکردنی.”

هەروەها هاتووە،”لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژەیاسای ( پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان) خستەڕوو کە بەرچاوڕوونی پێویستی دەربارەی رەشنووسی ئەو یاسایە و گرنگیی ئەم پڕۆژە یاسایەی بۆ پێشخستنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان تێدا بوو.”

ئاماژە بەوەیش دراوە،” هەر لە کۆبونەوەکەدا، لە لایەن ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە، گرنگترین خاڵەکانی هاتوو لە دوا راپۆرتی دیلۆیت بۆ ووردبینی سێکتەری نەوت بۆ ئەنجومەنی وەزیران خرایە ڕوو، کە تیایدا ئاماژە درا بە زۆریی خەرجییەکانی بواری نەوت کە رێژەیەکی گەورەی داهاتەکانی نەوت دەبات و ئاماژەی دا بە گرنگیی بەردەوامیدان و برەودان بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازیی لەم سێکتەرە، بە ئاراستەی رێکخستنەوەی ئەو خەرجیانەی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان وخەرجیەکانی گواستنەوەی نەوت و نرخی فرۆشتنی دەکرێت، ئەویش لە پێناوی بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێم بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە بەرچاوەی لە نێوان داهاتی بەدەستهاتوو  و خەرجیەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە.”

تیدا هاتووە،” هەروەها، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پوختەیەکی لەسەر ڕەوشی ئێستای نەخۆشی کۆڕۆنا و داتا و بنەماکانی هەڵسەنگاندنی ئەو زیادبوونەی لە ڕێژە و ژمارەی تووشبووان و گومان و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خستەڕوو.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیاری دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری سەبارەت بە رێکخستنەوەی باج و رسومات لە لایەن سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو و وەزیرەکان راسپێردران کە هاوکاری وهەماهەنگيی پێویست بکەن، بە ئاڕاستەی رێکخستنەوەی داهاتە گشتییە ناوخۆییەکان و خەرجکردنەوەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریی و برەودان بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و دوورکەوتنەوە لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوەی داهات کە نەوتە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button