کفری: چوار تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر سزادران

لڤین:

دادگای کفری سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند، کە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەریان لەسەر بووە.

ھیوا عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری،ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٧ی تەموزی ٢٠٢١ ) بە میدیاکانی رایگەیاندوە،” دادگا بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند.”

رونیشکردوەتەوە،” سیانیان بە یەک ساڵ زیندانی کردن سزادراون و تۆمەتبارەکەی تریش بە یەک ساڵ و بژاردنی پێنج ملیۆن دینار حوکمدراوە. ”

بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری، ئاماژەی بەوەیشداوە،” لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ١١ کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button