بافڵ تاڵەبانی: ھیچ كەسێك لەسەروو یاسا و بڕیارەكانی دادگاوە نییە

لڤین:

هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەكات و لەگەڵ وەزیر و بریكاری وەزارەتەكەدا كۆدەبێتەوە و رایدەگەیەنێت هیچ كەسێك لە سەروی یاساوە نیە.

بافڵ تاڵەبانی، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پێشوازیلێكرا.

لە دیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی جگە لە دەستخۆی بۆ هێزەكانی ناوخۆ ھەموو پشتیوانی و ھاوكارییەكی دەربڕی بۆ سەرخستنی ھەوڵەكانیان و جەختیشی لە سەروەری یاسا كردەوە و رایگەیاند، ھیچ كەسێك لەسەروو یاسا و بڕیارەكانی دادگاوە نییە و بە هیچ پاساوێك رێگەنادرێت پێشێلكاری یاسابكرێت.

هەر لەو سەردانەیدا بەشێوەیەكی جیااز لەگەڵ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ كبوویەوە تیادا باسیان لە رێوشوێنەكانی سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كرد و جەخت لە ھەماھەنگی و كاری ھاوبەشی سەرجەم ھێزەكانی ناوخۆ كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button