سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ( ٧ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە،” مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەند ماڵێكان لە سنوری سیتەك و چەند شوێنیكی تر بڕیبوو و دزیان لیكردبوون.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە،” دوای ئەوەی چەن هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لە (باخەكانی سنوری سیتەك و گوندەكانی ئەحمەد ئاوا ،زەردەبی ، شارستێنە ، بازەگیر و چەند گوندێكی دیكە ) دزییان كردبوو.”

ئاماژە بەوەیشداروە،” کە لە ئێستادا تۆمەتباران ( ب ، ت ، ع لەدایكبووی ١٩٩٥ ) و ( ش ، و ، ر لەدایكبووی ١٩٩٤ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەل و پەل كە لە ماڵ و باخی هاوڵاتیانیان دزیبوو.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button