لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

لڤین:
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، رایگەیاند، نیگەرانن لە هێرشەکەی سەر هەولێر و بە پێویستیشی زانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمەئاهەنگیی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانە.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تویتێکدا، سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکە خانەی هەولێر ڕایگەیاند، “نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فڕۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسییەکان دەردەخات، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمەئاهەنگیی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانە”.
شەوی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و نیودەوڵەتی لیکەوتەوە.
نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فرۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمئاهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە.
— Lahur Talabany (@LahurTalabany) July 7, 2021