شارەوانی سلێمانی بە بەڵگە وەڵامی عەبدول لەتیف سەلەفی دەداتەوە

لڤین:
شارەوانی سلێمانی لەسەر روخاندنی چەند بەشێکی مزگەوتی بەهەشت کە بە زیادەڕەوی دروستکراوە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و پێچەوانەی پێشنویژی مزگەوتەکە زانیاری بڵاو دەکاتەوە.
ئاکۆعەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: ئەو شوێنەی دوینێ بەشی زیادەڕەوی شارەوانی لە مزگەوتی بەهەشت رووخاندوویەتی لەسەر شۆشتە بووە و دوو کۆڵان بەیەکەوە دەبەستێتەوە داوای مۆڵەتیان کردبوو بەڵا شارەوانی بە هۆی ئەوەی شۆستە بووە رێی نەداوە بکرێتەوە، بەڵام دواتر داواین کردبوو بە شێوەیەکی کاتی تەنها بۆ مانگی رەمەزان بەکار بهێندرێت و رەزامەندی بەوە درابوو، بەڵام دواتر داوام لێکردن لایبەرن بەڵام بە گوێیان نەکردین.
هەر لەو بارەیەوە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاری حسێن، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی وتی: مامۆستا عەبدول لەتیف وتویەتی پێشتر ئاگادار نەکراوینەتەوە، بەڵام پێشتر لە 30.3.2021 و 4.4.2021 و 13.4.2021 و 14.4.2021 ئاگادارکراونەتەوە، ئەو شوینەش لە مزگەوتەکەوە دوورە جادەی لەبەیندایە لەگەڵ مزگەوتەکەدا.
بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی وتیشی: مامۆستا عەبدول لەتیف خۆی ئاگادارکردنەوەکەی وەرنەگرتووە و براکەشی ئامادە نەبووە وەری بگرێت بۆیە لەلای خۆیان و لە بیناکەدا بۆمان داناون، ئەو شوینە شۆستەیە و وەل بەڵگەش وینەی ئەو شوێنەی بڵاوکردەوە.
ئەو وتیشی مزگەوت بێت یان فەرمانگە یان هاوڵاتی زیادەڕۆیی هەر زیادەڕۆییە نابێت بکرێت، ئێمە رێزمان بۆ مامۆستا عەبدول لەتیف هەیە، بەڵام ئەگەر دەتوانێت بیسەلمێنێت کە زیادەڕۆیی نییە با بێت سکاڵامان لەسەر تۆمار بکات، ئێمە پێمان ناخۆشە لە مینبەری مزگەوتەوە دوعا لە خەڵک و کارمەندان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button