سەرۆكی وڵاتێک لە ماڵەکەی خۆیدا كوژرا

لڤین:
جوڤینێل مویس، سەرۆكی هایتی، ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە لەنێو ماڵەكەی خۆیدا بە فیشەک كوژرا.
لەو بارەیەوە كلود جۆزیف، کە لە ئێستادا وەک سەرۆك وەزیرانی هایتی دەستبەکارە، رایگەیاند جوڤینێل مویس سەرۆكی هایتی ئەمڕۆ لەنێو ماڵەكەی خۆیدا كوژرا و هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە کاتژمێر 1ی شەوی رابردوو كەسانی نەناسراو كە تێیاندا بووە بە زمانی ئیسپانیایی قسەیانكردووە هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی سەرۆك و بە فیشەك كوشتوویانە و هاوسەرەکەشیان بریندارکردووە.
كلود جۆزیف جەختیشیکردوەتەوە کە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە ئارام بن و دۆخی ئەمنی لە ژێر كۆنترۆڵدایە.