ژمارەیەک پرۆژە لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن

لڤین:
ژمارەیەک پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 379 ملیۆن دینار لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ھەشت پرۆژە بە گوژمەی (379,600,000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ـی شارەوانییەكان و 100%ـی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن و پرۆژەکانیش بریتین لە:
- دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی شندوخا.
- دروستكردن و قیرتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك، قۆناغی دووەم.
- دروستكردنی باخچەیێک لە كەرتی 76 شندوخا لە ڕۆژهەڵات.
- نۆژەنكردنەوەی شەقام، شاخكێ.
- دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بەروشكێ.
- دروستكردن و قیرتاوكردنی دوو شەقام لە كەرتی 45 ماسیك، قۆناغی یەكەم.
- دروستكردنی باخچە لە كەرتی 45 ماسیك، نزیك قوتابخانەی سەردەم.
- نۆژەنكردنەوەی شەقام لە شاری دهۆك.
فەرمانگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووەکە “جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت”.