وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک لە وەزارەتەکانی راگەیاند

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ، لیستی مووچەی ژمارەیەکی دیکە لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی راگەیاند کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە بە لێبڕینی 21٪ مووچە وەربگرن.
ئەم لیستەی وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی شەشی ڕابردووە و ڕاگەیاندنی لیستەکە لە کاتێکدایە کە سبەی 8-7ی 2021 و پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک بەڵێنیاندا بوو کە هەموو 25ی مانگێک، 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەن بەڵام سەرەڕایی زیادبوونی داهاتەکان هێشتا مووچە بە لێبڕینی ٪21 دابەشدەکرێت و لە کاتی خۆیدا دوادەکەوێت.
ئەمە خشتەی ئەو شوێنانەیە کەسبەی مووچە وەردەگرن: