له‌ڕووداوێکی هاتووچۆدا حه‌وت كه‌س گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

لڤین:

لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک – سلێمانی لەنزیک گوندی چیمەن حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کە یەکێکیان منداڵ بووە گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای ڕووداوەکەش بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک، کراون و پەراوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button