وەزیری کشتوکاڵ: ئەمساڵ بەرهەمی گەنم 50٪ کەمیکردووە

لڤین:
وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند وشکەسآڵی 50٪ی بەرهەمی گەنمی لە هەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە و لە بارەی ئاویشەوە بڕیانداوە بەنداوی ستراتیژی دروست بکرێت و بۆ هەر پارێزگایەکیش پێنج ئەستێڵک.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی ئێمه کردوومانه له هه‌ندێک ناوچه وشکه‌ساڵی بوونی هه‌یه، له‌هه‌ندێک ناوچه ڕێژه‌ییه، واتە بابه‌تی وشکه‌ساڵی له هه‌رێمی کوردستان ڕێژه‌ییه.
ئاماژەی بەوەشکرد: گه‌رمیان یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که ئاستی ڕێژه‌ی بارانبارین زۆر زۆر تێیدا که‌مه به‌ڕێژه‌یه‌ک که کاریگه‌ری زۆری کردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان، ڕێژه‌یه‌کی زۆر جوتیار توشی زیان بووه، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌شێکی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌رمیان حاڵه‌تی وشکه‌ساڵی گرتۆته‌وه به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به به‌راورد به ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان زۆر باشتره، دوای ئه‌ویش دهۆک دێت که باشتره هه‌تا ئێستا ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌کرێت بڵێم دیارده‌ی وشکه‌ساڵی تیایاندا که‌متره.
روونیکردەوە رێژەی وشکەساڵی زیانەکانی جیاوازە و زیانی زۆر گه‌وره‌ی داوە لە به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کان به‌تایبه‌تی دانه‌وێڵه‌ی گه‌نم به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو جۆره‌که‌ی له‌جێگه‌ی خواستی ئێمه نییه، ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم به‌ڕێژه‌ی 50% زیاتر که‌می کردووه جگه له‌وه‌ش کواڵتیه‌که‌ی.
وەزیری کشتوکاڵ راشیگەیاند: ڕاپۆرتێکمان به‌تێر و ته‌سه‌لی ئاماده کرد بۆ به‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرته‌که‌مان برده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌یه‌کی باڵا له‌ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆکایه‌تی جه‌نابی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ندامێتی ئێمه له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی دارایی، له سه‌رۆکایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگار و سه‌رۆکی ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێکهاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه دراسه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی کردووه که ڕووبه‌ڕووی ناوچه جیاوازه‌کان ده‌بنه‌وه له بوونی وشکه‌ساڵی، وابڕیاره که ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێک بدات له‌سه‌ر دیاریکردنی بڕه بودجه‌یه‌ک هه‌م بۆ پارێزگاکان و هه‌م بۆ وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش بڕیاردرا که دوو ملیار و نیو ته‌رخان بکرێت بۆئه‌وه‌ی پێداویستی ئاوی خواردنه‌وه ئه‌و ناوچانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وشکه‌ساڵی بوونه‌ته‌وه دابین بکات بۆیه ئێمه چاوه‌ڕێی دوابڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین به ته‌خمین کردنی بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویسته له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکان.
ئەوەسی دوپاتکرەدەوە، دروستکردنی نۆ به‌نداوی ستراتیژیمان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه له‌سه‌رووی 60 کۆمپانیای گه‌وره نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه ئه‌م به‌نداوه ستراتیجیانه دروست بکه‌ن به سیسته‌می P.P.Pکه سیسته‌مێکی تازه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
تاڵەبانی ڕونیکردەوە بەنداوەکان له هه‌موو پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌چاوی دروستکردنیان کراوه جگه له‌وه وقسەیان لەوە کردووە بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک پێنج ئەستێڵک(pond ) دروست بکرێت.
ئەو دەشڵێت: دوو پڕۆژه‌ی ئاودێری گه‌وره‌مان ڕاگه‌یاندووه، چه‌ند کۆمپانیه‌ک بۆ دروستکردنی پڕۆژه ئاودێرییه‌کان پڕه‌وپه‌وزه‌ڵی خۆیان پێشکه‌ش کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه بتوانیین ئاو له‌و سه‌رچاوانه‌ی که ئاوی به‌رده‌وامی هه‌یه بیگوازینه‌وه سه‌ر زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان ده‌ستپێکردووه، وه له‌هه‌مانکاتیشدا بڕیارێکمان هه‌بوو بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و به‌نداوانه‌ی که نزیکه‌ی 75% ی کاره‌کانیان ته‌واو بووه، له‌ئێستادا خه‌ریکین له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی که بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دابینکراوه نزیکه‌ی 33 ملیار دینار بوو ئه‌مه‌ش بچێته‌بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه هه‌تا ئه‌و به‌نداوانه‌ی وه‌کو وتم ئاستی ته‌واوکردنیان 75% تێپه‌ڕی کردووه بتوانیین ته‌واویان بکه‌ین.
بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، بابه‌تی دروستکردنی به‌نداو ئاسان نییه بینایه‌ک نییه بڵێین ده‌توانین له‌ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌واوی بکه‌ین، باسی لەوەشکرد وشکەساڵی گه‌وره‌ترین زیانی به زێی سیروان گەیاندووە که به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی له‌سه‌ره.
ئەوەشی راگەیاند کە ئێران بەنداوی لەسەر هەریەکە لە دەریاجەی دوکان و زێی سیروان دروست کردووە و سەرنجی خۆشیان گەیاندووەتە لایەنی ئێرانی بەڵام وەک وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت لایەنی ئێرانی “بیانویان ئه‌وه‌یه که ئه‌وانیش دوچاری هه‌مان وشکه‌ساڵی بونه‌ته‌وه له‌ڕاستیدا ئێمه خۆمان بینیمان له‌سه‌ردانه‌که‌ماندا بۆ ئێران ئه‌وانیش دۆخیان خراپه له‌ڕووی ئاوه‌وه به‌ڵام ئه‌وان میکانیزمی باشتریان گرتۆته‌به‌ر چونکه ئه‌وان ساڵانه به‌نداوی تازه دروست ده‌که‌ن”.